٢٣ نیسان ٢٠٢٢ - ١٧:٢٢
تەقینەوە لە مزگەوتی قەندوزی ئەفغانستان

دەیان نوێژخوێن لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی ئەمڕۆ ھەینی لە مزگەوتی شارستانی ئیمام ساحەب ویلایەتی قەندوز شەھیدو بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - شایەتحاڵان وێڕای پشتڕاست کردنەوەی تەقینەوەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی لە مزگەوتی شارستانی  ئیمام ساحەب ویلایەتی قەندوز وتیان: ھەتا ئێستا ٣٠ کوژراوو برینداری ئەم ڕووداوە گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

تالیبان ھەتا ئێستا لەم بارەیەوە ھیچ بیروڕایەکی دەرنەبڕیوە. ئەم لە کاتێکدایە کە ڕۆژی ڕابردووش تەقینەوەی ترۆمبیلێک لە نزیکی فڕگەی قەندوز و لە بەردەم بازگەیەکی تالیبان کوژران و بریندار بوونی ١٧ کەسی لێ کەوتەوە.

ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان دوێنێ پێنج شەممە شایەتی تەقینەوەی جۆربەجۆرو خوێناوی بوو بە تایبەت لە ناوەندە شێعەنشینەکان.

342/